لە هەولێر... (36) ساڵه‌ی كۆچی دوایی ئه‌ندازیاری ئاشته‌وایی ئیدریس بارزانی بەرز ڕاگیرا

لە هەولێر... (36) ساڵه‌ی كۆچی دوایی ئه‌ندازیاری ئاشته‌وایی ئیدریس بارزانی بەرز ڕاگیرا


ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 2023.1.31، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، لە هۆڵی مەکتەبی راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداربوو لە ڕێورەسمى بەرز ڕاگرتنى (36) ساڵه‌ی كۆچی دوایی ئەندازیاری یەکڕیزی گەلی کورد و ئاشتەوایی ئیدریس بارزانی، کە لە لایەن مەکتەبى سکرتاریەتی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان رێكخرابوو و تێدا تۆێژینەوەیەک لە سەر خەبات و تیکۆشانی پێشکەش کرا.
لە ڕێورەسمەکە دا، جگە لە توێژینەوەکە، کورتە فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر ژیان و خەباتی شەهید ئیدریس پێشکەشکرا، کە جگە لەوەی سەرکردەیەکی کارێزمای نێو شۆڕش بووە، ڕۆڵێکی بەرچاویشی لە یەکریزى گەلى کورد و ئاشتەواییی نێو لایەنە کوردستانییەکاندا ھەبووە و نازناوی ئەندازیاری ئاشتیی پێ بەخشراوە و سەرکردەیەکى مەزن و مرۆڤێکی خاوه‌ن دنیابینی سیاسی دبلۆماسی تایبه‌ت بوو.