پارێزگاری هەولێر: ئه‌و پرۆسه دیموكراسیه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێدا گوزه‌ر ده‌كات" ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا به‌جێهێشتووه…
شاندی بریتانی: شاری هه‌ولێر به به‌رده‌وامی گۆڕانكاری نه‌وعی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ …
ئه‌مرۆ هه‌ینی رێكه‌وتی 10_2_2022 پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو، له دیوانی پارێزگادا پێشوازی له شاندێك لە په‌ڕله‌مانتارو وه‌زاره‌تی به‌رگری و دبلۆمات و نوێنه‌ری پارته سیاسییه‌كانی بریتانی كرد" پارێزگاری هه‌ولێر خۆشحاڵی به‌سه‌ردانی شانده‌كه ده‌ڕبڕی و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باسێكی ده‌رباره‌ی ئه‌جیندای كاری پارێزگا‌و ئه‌و پرۆژه ستراتیژیانه‌ی ئه‌نجامدراون و ئه‌و بیرۆكانه‌ی وه‌ك پلان بۆ په‌ره‌پێدانی ژێرخان و سه‌رخانی هه‌ولێری پایته‌خت له ئارادان خسته روو.
له میانی به‌رسڤی چه‌ند پرسیارێكی شانده بریتانیه‌كه" پارێزگاری هەولێر، ئاماژه‌ی به‌و پرۆسه دیموكراسیه‌دا كه هه‌رێم پێدا گوزه‌ر ده‌كات و ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا به‌جێهێشتووه" هه‌روه‌ها باسی له سروشتی راسته‌قینه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند كرد‌و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و جیاوازیه گه‌وره كرده‌وه كه له نێوان هه‌رێمی كوردستان به گشتی و هه‌ولێر به تایبه‌تی له‌گه‌ل ناوه‌راست و خوارووی عێراق به‌دی ده‌كرێ...
پارێزگاری هەولێر"دووپاتی له‌سه‌ر سه‌نگ و پێگه‌ی پڕ بایه‌خی بریتانیا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد" گوتیشی هه‌رێمی كوردستان به‌لایه‌وه مه‌به‌سته په‌یوه‌ندی له مێژینه‌ی له‌گه‌ل ئه‌و وڵاته گرنگ و پڕ بایه‌خه بره‌وی زیاتری پێ بدات...
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه شانده بریتانیه‌كه ئاماژه‌یان به گۆڕانكاری نه‌وعی شاری هه‌ولێر كرد‌و به‌رده‌وامی دان به‌و سیاسه‌ت و نه‌هجه‌یان به خاڵی به‌هێزی پێشكه‌وتن ناوزه‌د كرد...
شایه‌نی باسه نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمفامی ناوه‌ند و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان و میدیا‌و زانیاری له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یی دیداره‌كه بوون.