وه‌زاره‌تی ناوخۆ واده‌ی كۆتاییهاتنی كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی راگه‌یاند
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی (17ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا، باكووری كوردستان، سووریا و رۆژئاوای كوردستان كۆتایی دێت.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (13ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023) ده‌رچووه و تێیدا هاتووه، بۆ ئەوەی پرۆسەی گەیاندنی کۆمەک و هاوكارییه‌كان بە لێقەوماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا، باكووری كوردستان، سووریا و رۆژئاوای كوردستان بە خێرایی بەڕێوە بچێت، کەمپەینە لە ئێوارەی رۆژی هەینی 17ی شوباتی 2023 کۆتایی دێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئەو کۆمەکانەی کۆکراونەتەوە، لە لایەن تیمەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و خۆبەخشەکان پۆڵێن و ئامادە دەکرێن و رۆژانە بۆ هاوکاری لێقەوماوان رەوانەی تورکیا و سووریا دەکرێن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ سوپاسی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، "سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ کوردستانیانی ئازیز هەیە کە وەکو هەمیشە بەشدارییەکی کاراییان لەو کەمپەینە کردووە و ماڵ و کەلوپەلی خۆیان و سەروەتیان لەگەڵ لێقەوماوان بەش کردووە."
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
دوای فەرمانی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی بومەلەرزە لە تورکیا و سوریا و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڕاسپاردنی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە سەرپەرشتیکردنی کەمپەینی هاونیشتیمانیانی کوردستان بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک، سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ کوردستانیانی ئازیز هەیە کە وەکو هەمیشە بەشدارییەکی کاراییان لەو کەمپەینە کردووە و ماڵ و کەلوپەلی خۆیان و سەروەتیان لە گەڵ لێقەوماوان بەش کردووە. ئەو کۆمەکانەی کۆکراونەتەوە، لە لایەن تیمەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و خۆبەخشەکان پۆڵێن و ئامادە دەکرێن و ڕۆژانە بۆ هاوکاری لێقەوماوان ڕەوانەی تورکیا و سوریا دەکرێن. بۆ ئەوەی پرۆسەی گەیاندنی کۆمەک بە لێقەوماوان بە خێرایی بەڕێوە بچێت، ئەو کەمپەینە لە ئێوارەی هەینی ١٧ی شوباتی ٢٠٢٣ کۆتایی دێت.