پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى ڕێگای ناو گوندی شێخەشەلى بەسەرکردەوە

پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى ڕێگای ناو گوندی شێخەشەلى بەسەرکردەوە


ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.3.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و عیماد محەمەدئەمین، بەڕێوەبەرى چاککردنەوە و پاراستنى رێگاوبانى هەولێر، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى ڕێگای ناو گوندی شێخەشەلى بەسەرکردەوە، کە بەگوژمەی (65 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر دەست بەجێبەجێکردنی کراوە.
پارێزگارى هەولێر، لە بەسەرکردنەوەکەیدا لە نزیکەوە لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانى پڕۆژەکە و کەم و کوڕى و پێداویستیەکانى کۆڵیەوە و دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار و ئەندازیار و کرێکارانى پڕۆژەکە کرد.