لە هەولێر .. بە گوژمەی زیاتر لە (300 ملیۆن دینار) دوو پرۆژەی ئاوەڕۆ جێبەجێ کران

لە هەولێر .. بە گوژمەی زیاتر لە (300 ملیۆن دینار) دوو پرۆژەی ئاوەڕۆ جێبەجێ کران



لە چوارچێوەی گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و لەپیناو چارەسەركردنی گرفتەكانی كۆبوونەوەی ئاوی باران و ڕێگریكردن لە دروستبوونى لافاو، لە پیرزین بەگوژمەى (305 ملیۆن و 263 هەزار دینار) دوو پرۆژەی ئاوەڕۆ جێبەجێ كرا، پڕۆژەى یەکەم بریتییە لە ئاوەڕۆیەكی لوولەیی 120سم بە درێژایی 700م وگوژمەی ئەو پرۆژەیە (259 ملیۆن و 263 هەزار) دینارە و پرۆژەی دووەمیش ئاوەڕۆیەكی لوولەیی پۆلی ئەسیلینە بە درێژایی 200م بە گوژمەی (46 ملیۆن دینار).
ئەو دوو پرۆژیەش یەکێک بوون لەو پرۆژانەى، لەمیانەی ئەو بارانبارینە زۆرەی لەچەند کاتژمێرى ڕابردوودا دابارى كاریگەریی زۆریان هەبوو لەسەر ڕێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاو و دروستبوونى لافاو، ئەمە جگە لەچەندین پرۆژەى دیکە کە ئێستا لە هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان.