پارێزگارى هەولێر، دواى تەواوبوونى پڕۆژه‌ی (پۆند)ى ئاوى گوندى كاریتانى ناحییەى دیبەگەى بەسەرکردەوە
ئەمڕۆ 2023.4.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، به یاوه‌ری سەنگەر کانەبى، بەرپرسى لقی 23ی قەرەچووغی پارتی و مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و هونەر نورى، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕێگا و بانى هەولێر و بەڕێوەبەرى ناحییەى دیبەگە، پڕۆژه‌ی (پۆند)ى گلدانەوەی ئاوى گوندى كاریتانی سه‌ر به‌ناحییه‌ى دیبه‌گه به‌سه‌ركرده‌وه.
پڕۆژەکە به‌گوژمه‌ی (156 ملیۆون دینار)، له سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پیدانی پارێزگای هه‌ولێر جێبه‌جێکراوە و له توانایدا هه‌یه (80,000) هه‌شتا هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوكۆبكاته‌وه. ئه‌م پڕۆژه‌یه یه‌كێكه له‌و پڕۆژه ستراتیژی و گرنگانه‌ى كه به‌هۆی گلدانه‌وه‌ی ئاوی بارانی ناوچه‌كه، سووێكی زۆر ده‌گه‌ێنێت به زیادكردنی ئاوی ژێرزه‌وی و زه‌وی به‌رئاوى دروست کردووە و ناوچه‌كانی (شه‌مامك - دیبگه- گوندى كاریتان)یش له بوارى ئاژه‌ڵداریدا سودی زۆری لێوه‌رده‌گرن.