ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌رباره‌ی نرخی خۆراک.
ئه مرۆ له‌گه‌ڵ تیمه‌کانی قایمقامیه‌ت و چاودێری بازاڕ کۆبووینه‌وه‌و بڕیارماندا، له به‌یانیه‌وه تیمه‌کان به ووردی و چڕی و به‌رده‌وامی چاودێری بازاڕ بکه‌ن، هه‌رکه‌سێک به‌گران کاڵا بفرۆشێ ئیجرائاتی تووندی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین و شوێنه‌که‌ی داده‌خه‌ین و ناوی شوێنه‌که‌ش بڵاوده‌کرێته‌وه.
هه‌ندێ خۆراک نه‌ک له هه‌رێمی کوردستان و عێراق گران بووه، به‌ڵکوو له ئاستی جیهانی نرخی به‌رزبۆته‌وه، ئه‌وه له توانای تیمه‌کانی ئێمه نیه.
هه‌روه‌ها هاوشاریانی خۆشه‌ویست دڵنیاده‌که‌ینه‌وه، هیچ پێویست به دڵه ڕاوکێ ناکات و کۆگاکانی خۆراک له هه‌ولێر به‌شی شه‌ش مانگ هه‌ندێ خۆراک وتا یه‌ک ساڵ، به‌شه خۆراکی پێویستی هه‌ولێری تێدایه، هیچ گرفتێکی هێنانی خۆراکیش دروست نه‌بوه‌و نابێ، بازرگانان ئه‌وپه‌ڕی ئاسانکاری هێنانی خۆراکیان بۆ کراوه‌و ده‌کرێ.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هه‌ولێر