لە دارەتوو... بە گوژمەی نزیكەی (750 ملیۆن دینار) دەستکرا بەجێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی

لە دارەتوو... بە گوژمەی نزیكەی (750 ملیۆن دینار) دەستکرا بەجێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی


بە گوژمەی نزیكەی (750 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر، لە ناحییەی دارەتوو، دەستکرا بە جێبەجێكردنی چەندین پرۆژەی دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقام، کە پێکهاتووە لە:-

1- پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقامی پێش سەنتەری ڕۆشنبیری و لاوانی دارەتوو.

2- دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامێكی (20) مەتری و دروستکردنی پردێكی (4) چاوە، کە گەڕەکی برایەتی و گەڕەکی ژین بەیەکەوە دەبەستیتەوە.

3- پرۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامێکی (20) مەتری لە گەڕەکی هەرێم.

4- پرۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامێکی (15) مەتری کە گەڕەکی هەرێم بە کەرتی 2000ی گەڕەکی ژین دەبەستیتەوە