لە هەولێر... پڕۆژەیەكی گرنگى پاراوكردنەوەی دەستكردی ئاوی ژێرزەوی قۆناغی یەكەمی تەواو بوو

لە هەولێر... پڕۆژەیەكی گرنگى پاراوكردنەوەی دەستكردی ئاوی ژێرزەوی قۆناغی یەكەمی تەواو بوو

لە هەولێر...
پڕۆژەیەكی گرنگى پاراوكردنەوەی دەستكردی ئاوی ژێرزەوی قۆناغی یەكەمی تەواو بوو

بە گوژمەی (132 هەزار دۆلار) بە هاوبەشی لە نێوان پارێزگاى هەولێر و ڕێکخراوی unicef، پڕۆژەی تاقیكردنەوەی پاراوكردنەوەی دەستكردی ئاوی ژێرزەوی Pilot -MAR، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکانى ئاودێری هەولێر و ئاوی ژێرزەوی هەولێر سەرپەرشتى دەکرێت، قۆناغی یەكەمی جێبەجێ كرا، کە لەڕێگەى ئەم پڕۆژەیەوە ئاوی باراناو دەخرێتەوە ژێرزەوی.

پڕۆژەكە بریتییە لە چەند بیرێكی قووڵ و كەمقووڵ كە ئاوی ڕۆیشتووی سەرزەوی لەكاتی لافاو و لەناو جەستەی پۆندەكان دەگوازێتەوە بۆ خەزانە ئاوییەكانی ژێرزەوی بۆ پاراوكردنەوەیان بە شێوەی دەستكرد، هەروەها لە تەنیشت هەر كۆمەڵە بیرێكی پاراوكردنەوە، بیرێكی چاودێری لێ دراوە كە ئامێری پێوانەسازیی تێدایە و لەو ڕێگەیەوە گۆڕانكاری ئاستی ئاوی ژێرزەوی تۆمار دەكرێت، بۆ ئەوەی ئەنجامی كارەكە بەشێوەیەكی زانستی ببینرێت، لە ڕۆژانی داهاتووشدا قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە دەست پێ دەكات.