بە بڕی زیاتر لە ٣٠٠ تۆن قیڕی بەرهەمهاتوو
بە بڕی زیاتر لە ٣٠٠ تۆن قیڕی بەرهەمهاتوو، بەشێکی ڕێگای سەرەکی هەولێر_گوێڕ و ژمارەیەک شەقام و کۆڵانە تێکچووەکانی شاری هەولێر قیڕتاوکراو چاککرایەوە، ئەوەش بە ئامانجی کارئاسانی بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیان و شوفێران و کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتووچۆ .
هەڵمەتەکەش لەلایەن تیمەکانی هەر شەش بەڕێوەبەرایەتیەکانی شارەوانیی به هەماهەنگی لەگەڵ کارگەی قیڕی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ئەنجامدرا .