هەولێر … کردنەوەی گەلەری ئەرشیفی مەحمود هەولێری

هەولێر …  کردنەوەی گەلەری ئەرشیفی مەحمود هەولێری

هەولێر …

کردنەوەی گەلەری ئەرشیفی مەحمود هەولێری

ئەمرۆ دووشەممە رێکەوتی 25-12-2023 بەچاودێری و ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پاڕێزگاری هەولێر ، لە مەراسیمێکدا گەلەری ئەرشیفی مەحمود هەولێری لە گەرەکی عارەبان کرایەوە…
لەو مەراسیمەدا کە نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی ناوەند و لوقمان سەعید بەرێوەبەری گشتی پەروەردەیی هەولێرو ژمارەیەک لە هونەرمەندان ئامادەیی بوون، زۆربەی ئەو وێنانە نمایشکرابوون کە وێنەگری بە ئەزموون مەحمود هەولێری لە ماوەی کاری فەرمی خۆی و لە چاڵاکییەکانی بۆ رووداوو کەسایەتییەکان چرکاندبووی..
شایەنی باسە هونەرمەندی وێنەگر مەحمود هەولێری وێنەگرێکی دیارو خاوەن ئەزموونە و دەیان پیشەنگای تایبەت و هاوبەشی لە کاروانی کاری هونەری خۆی کردۆتەوە ..