لە هه‌ولێر... ناوەندی تۆمارکردن و پاراستنی پەناخوازان کرایەوە

لە هه‌ولێر... ناوەندی تۆمارکردن و پاراستنی پەناخوازان کرایەوە

لە هه‌ولێر...
ناوەندی تۆمارکردن و پاراستنی پەناخوازان کرایەوە

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 2023.5.4، به‌ ئاماده‌بوونی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بریکاری وەزارەتی پەروەردە و كونسڵى وڵاتى كوه‌یت لە هەولێر و نوێنەرى ڕێکخراوى پەنارابەران لە عێراق و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی ئیداری و حکومی له‌ ڕێوره‌سمێكدا له‌ ناحييه‌ى به‌حركه‌ ناوەندی تۆمارکردن و پاراستنی پەناخوازان کرایەوە.

ناوەندی تۆمارکردن و پاراستنی پەناخوازان، لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بە هەماهەنگی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە گوژمەی (1 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار) لە سەر بودجەی "سندووقی کوێتی بۆ گەشەپێدانی ئابووری" لە سەر ڕووبەری 7800م2 دروستکراوە.