پارێزگاری هەولێر، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.4.29، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری سەرۆکی ژووری بازرگانی و بەڕێوەبەرانى گشتیى گەشت و گوزرا و کشتوکاڵى هەولێر و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەک لە وەبەرهێنەران، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کرد و لە لایەن گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ پێشوازی لێکرا.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى پارێزگاى هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کرا، کە توانراوە بە شێوەیەکى فراوان پێداویستی و بەشێکی زۆر لە خواست و داواکارییه‌كانی هاووڵاتییان جێبەجێبکرێت و پڕۆژەکان بگەێنرێت بەو شوێن و جێگایانەى کە پێویستن.

دواتر هەردوولا تیشکیان خستەسەر پلان و بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتییان و گەیاندنى دەستى ئاوەدانى بۆ هەموو ئەو شوێن و جێگایانەی کە پێویستن.