پارێزگاری هەولێر، سەردانی کۆمەڵگای دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیلی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی کۆمەڵگای دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیلی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی کۆمەڵگای دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیلی کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.4.29، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری سەرۆکی ژووری بازرگانی و بەڕێوەبەرانى گشتیى گەشت و گوزرا و کشتوکاڵ و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی و ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەولێر، سەردانی کۆمەڵگای دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیلی کرد و لەلایەن حەمید عەلی ئیبراهیم، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی و سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل پێشوازی لێکرا.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی ‌دۆخی جوڵەی بازرگانی و گەشتیاری و هەنگاوەکانی باشترکردن و فراونکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان لەگەڵ وڵاتی تورکیا کرا و تیشک خرایەسەر بەرژەوەندییە ئابوورییە هاوبەشەکان و بەهێزکردنی جوڵەی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان.