پارێزگاری هەولێر، سەردانی لقی1ی پارتی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی لقی1ی پارتی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی لقی1ی پارتی کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.4.29، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری سەرۆکی ژووری بازرگانی و بەڕێوەبەرانى گشتیى گەشت و گوزرا و کشتوکاڵى هەولێر و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە وەبەرهێنەران، لە شارى دهۆک، سەردانی بارەگای لقی1ی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و لەلایەن د. نەوزاد عەبدولڵا، بەرپرسی لق و کارگێڕ و ئەندامانی لق پێشوازی لێکرا.

لە دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر وێڕای پیرۆزبایی لە د. نەوزاد بەبۆنەی دەست بەکاربوونی وەک بەرپرسی لقـی1ی پارتی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

پاشان هەردوولا گفتوگۆیان لە بارەی پەیوەندییەکانی نێوان لقی1ی پارتی و پارێزگای هەولێر و پارێزگای دهۆک کرد و تەئکیدیان لە سەر هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوانیان کردەوە.