هەولێر: بەرێوەچونی پێشبڕکێ زمانی چینی

هەولێر: بەرێوەچونی پێشبڕکێ زمانی چینی

هەولێر: بەرێوەچونی پێشبڕکێ زمانی چینی

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 19-6-2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئامادەیی پێشبڕکی زمانی چینی بوو، کە زانکۆی سەلاحەددین بە هەماهەنگی لەگەڵ کونسولخانەی وڵاتی چین لە هەولێر رێکیخستبوو….
پارێزگاری هەولێر لە وتەیەکدا دەستخۆشی لە ئەنجامدانی ئەو چاڵاکییە هاوبەشە کردو دوپاتیکردەوە کەوا پەیوەندییەکانی چین و هەرێمی کوردستان گرنگی زۆر پێدەدرێت، هەر لەو روانگەوەیە کە بەشی زمانی چینی لە زانکۆی سەلاحەددین کراوەتەوە کە بۆ ئایندە رەنگدانەوەی ستراتیژی دەبێت…
پارێزگارئ هەولێر تاکیدی کردەوە کەوا ئایندەیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چین مژدەبەخشە و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواستن لە کار و ئەرکی داهاتوویاندا..
شایەنی باسە جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی کوردستان و راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کونسولی چین و چەندین بەرپرسی دیکە ئامادەیی ئەو پێشبڕکێیە بوون..
ئەم چاڵاکییە رۆشنبیرییە بەسپۆنسەری وەزارەتی رۆشنبیری وڵاتی چین ساڵانە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ساز دەدرێ…