قەڵاتی هەولێر ڕووناککرایەوە

قەڵاتی هەولێر ڕووناککرایەوە

قەڵاتی هەولێر ڕووناککرایەوە
قه‌ڵاتى هه‌ولێر کە یه‌كێكه‌ له‌ پێگه‌ شارستانیه‌ به‌رچاوه‌كان و خاوه‌نى شێواز و ته‌لارسازى و كاره‌كته‌رێكى بیناسازی گرنگه‌ و به‌ درێژایی 6000 هه‌زار ساڵ شوێنى نیشته‌جێبوون بووە و بەفەرمی لەلایەن یونسکۆوە وەک شوێنەوارێکی جیهانی ناسێنراوە، لە پێناو جوانتر نیشاندانی سیمای جوانی قەڵات و ئەو شوێنەوارە مەزنە کە مایەی شانازی گەلەکەمانە و ڕۆژانە و بەتایبەتى لە كاتی بۆنە و ئاهەنگەكانیشدا ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیارانی ناوەڕاست و خواروى عێراق و وڵاتانى دیکە و هاوڵاتییانى شارەکانی تری هەرێمی کوردستان ڕووی تێدەكەن و یەکێکە لەو شوێنانەى کە بۆتە جێی سەرنجی میوانان، لە سەر بوجەی پارێزگای هەولێر گوژمەی پێویستی بۆ تەرخانکرا و دەستکرا بە پرۆژەی ڕووناکردنەوەی چواردەوری قەڵاتی هەولێر.