پارێزگاری هەولێر، کارگەی SIMSEK بۆ بەرهەمهێنانى ئەلەمنیۆمی بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر، کارگەی SIMSEK بۆ بەرهەمهێنانى ئەلەمنیۆمی بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر، کارگەی SIMSEK بۆ بەرهەمهێنانى ئەلەمنیۆمی بەسەرکردەوە

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ دیاربەکر و بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی کار و بەهەمی کارگەکە و ڕەوشی بەبازارکردنی کاڵاکانیان، دوای نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 2024.5.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری محمد قایە، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دیاربەکر و شوان زراری، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی و کارزان عبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و هێمن موراد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر و شاندى یاوەرى، لە ناوچەی پیشەسازی دیاربەکرد، سەردانى کارگەی SIMSEK بۆ بەرهەمهێنانى ئەلەمنیۆمی کرد و لەلایەن خاوەنی کارگە و دەستەی کارگێڕی کارگەکە پێشوازی لێکرا.

لەسەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر، دواى ئەوەى لە نزیکەوە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی کارگەکەى کۆڵییەوە و هێڵی بەرهەمهێنان و چۆنیەتی کارکردن و جۆر و ڕێژەی بەرهەمەکانى کارگەکەی بەسەرکردەوە، هیوای سەرکەوتنی بۆ خاوەنى کارگەکە و کرێکارانى کارگەکە خواست لە کارەکانیاندا.