پارێزگاری هەولێر، سەردانی هونەرمەندی شێوەکاری دیار و بەناوبانگی کورد لە تورکیا "گۆهان ئەسڵان"ی کرد
پارێزگاری هەولێر، سەردانی هونەرمەندی شێوەکاری دیار و بەناوبانگی کورد لە تورکیا "گۆهان ئەسڵان"ی کرد
رۆژی پێنجشەممە 2024.5.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری شوان زراری، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی و کارزان عبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و هێمن موراد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر و شاندى یاوەرى، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ شارى دیار بەکر، سەردانی هونەرمەندی شێوەکاری دیار و بەناوبانگی کورد لە تورکیا "گۆهان ئەسڵان"ی کرد.
لە دیدارەکەدا، دوای ئەوەی هونەرمەند کورتەیەکى لە بارەی کار و بەرهەمە هونەرییەکانى کرد، گفتوگۆ لە بارەى کێشە و گرفتى هونەرمەندان و چۆنیەتى پێشخستن و گهشهپێدانى داهێنانە هونهریەکانى هونەرمەندانى کورد بەگشتیى كرا و جهخت لە بایهخدان زیاتر بە هونەرمەندان كرایهوه.
لە لایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەستخۆشى لە هونەرمەند کرد بۆ کارە هونەرییەکانى و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست و ئامادەیی هەر هاوکاریەکی بۆ سەرخستنى کار و پڕۆژە هونەرییەکانی نیشاندا.
لە کۆتای دیدارەکەدا، هونەرمەندی شێوەکاری دیار و بەناوبانگی کورد لە تورکیا "گۆهان ئەسڵان" یەکێک لە تابلۆ هونەریەکانی پێشکەش بە پارێزگاری هەولێر کرد.