دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەی دروستکردن و قیڕتاوکردنی دووسایدی شەقامی کۆنی کەرکوک کرا

دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەی دروستکردن و قیڕتاوکردنی دووسایدی شەقامی کۆنی کەرکوک کرا

بە گوژمەی زیاتر لە (2 ملیار دینار) دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەی دروستکردن و قیڕتاوکردنی دووسایدی شەقامی کۆنی کەرکوک کرا

لە چوارچێوەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، بە گوژمەی (2 ملیار و 162 ملیۆن و 668 هەزار دینار) لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، دەست بەجێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی دووسایدی شەقامی کۆنی کەرکوک کرا بە درێژی (1600)م، ئەم پڕۆژەیە هەردوو شەقامی (100م و 120م ) بەیەکەوە دەبەستێتەوە و ئاسانکارییەکی زۆر دەکات بۆ هاتووچۆ هاڵاتیان بە تایبەتی دانیشتووانی گەڕەکەکانی ڕاستی و ژیان.