سەرۆک بارزانی بەشداری لە رێورەسمی بەرزراگرتنی رۆژی نیشتمانی فەرەنسا دەکات

سەرۆک بارزانی بەشداری لە رێورەسمی بەرزراگرتنی رۆژی نیشتمانی فەرەنسا دەکات

سەرۆک بارزانی بەشداری لە رێورەسمی بەرزراگرتنی رۆژی نیشتمانی فەرەنسا دەکات

ئێوارەی رۆژی هەینی (14ـی تەمموزی 2023) کونسوڵخانەی گشتی فەرەنسا لە هەولێر، رێورەسمێکی تایبەتی بۆ بەرزراگرتنی رۆژی نیشتمانی فەرەنسا لە هەولێر سازکرد.
بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، ئێوارەی رۆژی هەینی (14ـی تەمموزی 2023)، سەرۆک مەسعود بارزانی لە هۆتێل رۆتانای شاری هەولێر بەشداریی لە رێورەسمی یادی رۆژی نیشتمانی فەرەنسا کرد.

هەروەها بارەگای بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو رێورەسمە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتی فەرەنسا لە هەولێر سازدرابوو، کە ژمارەیەکی بەرچاو لە میوانی ناوخۆیی و بیانی ئامادەی بوون، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی رۆژی نیشتمانی فەرەنسای لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر کرد.
رێورەسمەکە بۆ ساڵی دووەمە لەسەر یەک بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی لە شاری هەولێر بەرێوەچوو، کە تێیدا لە وتارەکاندا جەخت لە دۆستایەتی مێژوویی و پەیوەندی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کرایەوە.
ئەم رێورەسمەش دوا چالاکی ئۆليڤيێ ديكۆتينى، كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا لە هەولێر بوو کە بەهۆی کۆتایی کارەکەی، پێش چەند رۆژێک سەردانی بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانی کرد بە مەبەستی ماڵئاوایی کردن.