هەولێر: بەرێوەچوونی پاڵەوانییەتی زۆنی کوردستان لە یاری شەترەنج

هەولێر: بەرێوەچوونی پاڵەوانییەتی زۆنی کوردستان لە یاری شەترەنج

هەولێر: بەرێوەچوونی پاڵەوانییەتی زۆنی کوردستان لە یاری شەترەنج

ئەمشەو دووشەممە رێکەوتی 17-7-2023 بەچاودێری (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و ئامادەبوونی سەردار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی وەرزش وسەرۆکی یانەی شەتڕەنجی خانزادو سەرۆکی نوێنەرایەتی هەولێرو سەرۆکی نوێنەرایەتی عێراق و سەرۆکی یەکێتی شەترەنجی هەولێر لە یانەی شەتڕەنجی خانزاد لە لایەن پارێزگاری هەولێرەوە بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرایە یارێزانانی یەکەم و دووەمی پاڵەوانێتیەکی شەتڕەنجی لەسەر ئاستی عێراق لە تەمەنی 10 ساڵی تاوەکو 14 ساڵی…
لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە پیرۆبایی ئەو سەرکەوتنەیان لێکراو هیوای ئایندەیەکی گەشیان بۆ خواسترا…
دواتر چاڵاکی دووەمی یانەی وەرزشی خانزاد بەرێوە چوو کە بریتی بوو لە پاڵەوانیەتی زۆنی کوردستان کە ئەویش پاڵەوانێتیەکە لەسەر ئاستی عێراق و یەکێتی شەترەنجی عێراق بە هەماهەنگی یەکێتی شەترەنجی هەولێر و سەرپەرشتی یانەی خانزاد سازی کرد….
شایەنی باسە پاڵەوانیەتی زۆنی کوردستان پەنجا یاریزان تێدا بەشدارن و ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت و لە کۆتاییدا پێنج یاریزان کاندید دەبن بۆ چوونە ریزی هەڵبژاردەی شەترەنجی عێراق…