پارێزگاری هەولێر لە عەنکاوە سەردانی کاردینال پاتریارکی کلدانی عێراق و جیهان مار لویس ساکۆ دەکات

پارێزگاری هەولێر لە عەنکاوە سەردانی کاردینال پاتریارکی کلدانی عێراق و جیهان مار لویس ساکۆ دەکات

پارێزگاری هەولێر لە عەنکاوە سەردانی کاردینال پاتریارکی کلدانی عێراق و جیهان مار لویس ساکۆ دەکات

ئەمرۆ شەممە رێکەوتی 29-7-2023 پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو بە یاوەری رامی عۆدیش قائیمقامی قەزای عەنکاوەو بەرێوەبەرو یەکە ئیداریەکانی عنکاوە سەردانی کاردینال پاتریارك مار لویس ساکۆ پاتریارکی کلدانی عێراق و جیهان کردو بە گەرمیەوە لەلایەن کاردینال مار لویس ساکۆ پێشوازی کرا…
لە دانیشتنێکی دۆستانەدا پارێزگاری هەولێر نیگەرانی خۆی بە بریاری مەرسومی سەرۆك کۆماری عێراق نیشانداو بە تێکەڵکردنێکی نارەوای سیاسی هەژمار کرد، هاوکات تاکیدی لەسەر قەناعەتی سەرکردایەتی کوردستان کردەوە لەسەر بابەتی پێکەوە ژیانی ئاینەکان، کە ئەوانیش بەشێکی دانەبڕاون لە زێدی ئەم خاکە پیرۆزە، هاوکات هەڵبژاردنی عەنکاوەی لەلایەن کاردینال پاتریارك مار لویس ساکۆ بۆ مانەوە ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتیش بێت ، بە دووپاتکردنەوەی مێژووی دێرینی پێکەوە ژیانی لە هەرێمی کوردستان ناساند…
لەلایەن خۆیەوە کاردینال لویس ساکۆ رایگەیاند کە بریارەکە دەرهەق من نەبووە بەڵکو پیلانگێریە لە دژی هەموو مەسیحییەکانی عێراق…
هاوکات ستایشی هەڵوێستی خەمخۆرانەی حکومەت و جەنابی سەرۆك بارزانی کرد، کە هەردەم لەگەڵ پێکەوە ژیان بوونە و رێزیان لە پێکهاتە نەتەوەکان گرتووە…
شایەنی باسە سەرۆك كۆماری عێراق مەرسومێكی كۆماری دەركردووە تێیدا مەرسومی كۆماری ژمارە 147ی ساڵی 2013 پووچەڵكردووەتەوە كە تایبەتە بە دانانی پاتریارك لویس ساكۆ بە پاتریاركی بابل لەسەر كلدانەكانی عێراق و جیهان، لە ئەستۆگرتنی ئەوقافەكانی.