مەراسیمی چلەی ماتەمینی پێشمەرگە و تێکۆشەر (عەدنان کەرکوکى) بەڕێوەچوو

مەراسیمی چلەی ماتەمینی پێشمەرگە و تێکۆشەر (عەدنان کەرکوکى) بەڕێوەچوو

مەراسیمی چلەی ماتەمینی پێشمەرگە و تێکۆشەر (عەدنان کەرکوکى) بەڕێوەچوو

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2023.8.22، بە ئامادەبوونی بەرپرسی دەستەی کارگێری و ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی و مەکتەبی سیاسیی و کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان و جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق و پەرلەمانتاران و فەرماندە سەربازیەکان ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسان و هاوڕێ و هەڤاڵان و کەس و کار و خانەوادەکەى، لە هۆڵی مەکتەبى ڕێکخستنى هەولێرى پارتى دیموکراتى کوردستان، مەراسیمى چلەی ماتەمینی پێشمەرگە وتێکۆشەر و سیاسەتمەدار (عەدنان کەرکوکى) بەڕێوەچوو، کە لەلایەن مەکتەبى ڕێکخستنى کەرکوک - گەرمیانى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕێکخرابوو.
لەو مەراسیمەدا چەندین وتار دەربارەی خەباتی بێ وچان و هەڵوێستی پارتایەتی و بیروباوەری خوالێخۆشبوو پێشکەشکراو رۆحی بە سەرگوزشتە و چیرۆکی پێشمەرگایەتئ شادکرا …