هاوڵاتییان دەتوانن بۆ ماوەى یەک ساڵ بە ئوتۆمبێلى تایبەتى خۆیان و بارهەڵگر و هەموو جۆرە ئۆتومبێلێک هاتووچۆ و گەشت بکەن بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران

دوا بە دواى لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنامەکانی دوو ساڵی ڕابردووی نێوان پارێزگارى هەولێر و پارێزگاری ئازاربایجانی ڕۆژئاوا(ورمێ)، کە پیشکەوتن و بەرەپێشچوونێکى بەرچاووى لە جێبەجێکردنى خاڵەکانى بەخۆیەوە بینیوە لە زیادکردنى جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری و ئاسانکارى بۆ هاتووچۆى هاوڵاتیان و گەشتیارانى هەردوولا لە خاڵی سنووری نێودەوڵەتى حاجی ئۆمەران - تەمەرچین و زۆربەى خاڵەکانى هەردوو ڕێککەوتنامە جێبەجێکراوە، لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.8.23ى نێوان بەڕێزان ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و نەسڕوڵڵا ڕەشنوودى، سەرکونسڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر، خاڵێکى دیکەى ئەو ڕێکەوتنامانەیە کە خواست و داواکارى پارێزگاى هەولێر بووە، لە پێناوى خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان و پێشکەشکردنى کار ئاسانى بۆ گەشتکردن و هاتووچۆیان بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران بە ئۆتۆمبێلى تایبەتى خۆیان دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
هەردوولا لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆدا ڕێککەوتن، هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و هەرێمى کوردستان لە ڕێگەى وەرگرتنى کارتێکى تایبەت "دەفتەرچە" کە یەکجار مامەڵەى وەرگرتنى دەکرێت و بە نرخێکى کەمى دیاریکراو ئەو کارتە وەردەگرن، دەتوانن بۆ ماوەى یەک ساڵ بە ئۆتومبێلى تایبەت بە خۆیان و بارهەڵگر و هەموو جۆرە ئۆتومبێلێکى دیکە هاتووچۆ و گەشت بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران بکەن. لە ئێستادا میکانزمى سەرجەم ئەو ڕێکار و ڕێوشوێنانەی تایبەتن بەو پرسە دانراوە و یەکلایی کراوەتەوە، لە ماوەیەکى نزیکى داهاتووشدا بەپێى ڕێکار و ڕێنماییە بەرکارەکانی هەردوو وڵات دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر
2023.8.23