هه‌ولێر: ئێواره‌ رۆشنبیری گشتی شیعر" هاواره‌ سپیه‌كانی نیشتیمان .... به‌رێوه‌چوو

هه‌ولێر: ئێواره‌ رۆشنبیری گشتی شیعر

هه‌ولێر: ئێواره‌ رۆشنبیری گشتی شیعر" هاواره‌ سپیه‌كانی نیشتیمان .... به‌رێوه‌چوو

له یادی پڕشکۆی 77ـه مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان" ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌ 23_8_2023 به‌ ئاماده‌بوونی سەربەست لەزگین ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێرو ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێرو دكتۆر سالار عوسمان به‌رپرسی به‌شی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و قادر قاچاغ بەرپرسی ئەکادیمیای پارتی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كادیران و نوسه‌ران به‌شی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ هۆڵی رۆشنبیری چالاكییه‌كی رۆشنبیری گشتی له‌ ژێر ناونیشانی: شیعر" هاواره‌ سپیه‌كانی نیشتیمان سازدا كه‌ چه‌ندین وتارو په‌یڤین و پێشكه‌شكردنی شیعر له‌لایەن شاعیرانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له‌خۆ گرتبوو.

شایه‌نی باسكردنه‌ یادکردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، یادکردنه‌وه‌ی قۆناغێکی گه‌شی مێژووی سیاسی و شۆڕشگێڕیی و رۆشنبیری گه‌له‌که‌مانه" به‌ جۆرێك پارتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه، به بڕوایه‌کی قووڵ به چه‌مکگه‌لێکی وه‌ک دیموکراسی و ئازادی و به‌یه‌که‌وه ‌ژیان و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و مافی مرۆڤ ده‌ستی به خه‌باتی سیاسی و شۆڕشگێڕیی و میدیایی و کلتووری کرد و سه‌رجه‌م سنووره‌ ده‌ستكرده‌کانی بڕی.