تا کۆتایی هاتنی زیارەتکاران نزیکەی نیو ملیۆن هاوڵاتی شیعی بە هەولێرەوە تێدەپەڕن بەرەو نەجەف و کەربەلا …

ماوەی شەش رۆژە هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لەسنوری حاجی ئۆمەرانەوە بەردەوامی هەیەو لە چەند ویستگەیەکی شاری هەولێر شوێنی حەوانەوەو پشوودانیان بۆ فەراهەم کراوە ….
لە کاتی ئێستادا نزیکەی ٧٠٠ زیارەتکار گەیشتوونەتە پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر و لە لایەن EJCC لە پارێزگایی هەولێر بە هەماهەنگی دەزگایی خێرخوازی بارزانی پێشوازیان لیی کراو ، هاوکات تەواوی پێداویستی تەندورستی و شوێنی حەوانەوە خواردن و خۆراکیان بۆ دابین کراوە

بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان پارێزگای هەولێر و ورمێ کراوە، زیارەتکارانی ئێران دەتوانن لەرێگەی دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەرانەوە بچنە نێو شارەکانی عێراق، بۆ ئەوەی بەشداری لە چلەی ئیمام حوسێندا بکەن و “هاتنی زیارەتکارانیش لە دەروازەی حاجی ئۆمەران، بەردەوامە.”

شایەنی ئاماژە بۆکردنە رێوڕەسمی چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن هەموو ساڵێک لە ٢٠ـی مانگی کۆچی لە عێراق و چەند وڵاتێکی دیکە بەڕێوەدەچێت. سەدان هەزار لە باوەڕدارانی شیعە سەردانی نەجەف و کەربەلا دەکەن و مەزەندە دەکرێ تا کۆتایی هاتنی زیارەتکاران نیو ملیۆن هاوڵاتی ئێرانی شیعی بگاتە هەولێر….