جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و شاندێكی هەڵسەنگاندنی پرۆژەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان کۆبوونەوە
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و شاندێكی هەڵسەنگاندنی پرۆژەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان کۆبوونەوە
ئه‌مڕۆ 5ـی ئه‌یلوولی 2023، هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر له دیوانی پارێزگادا پێشوازی له‌شاندێکی باڵای هەڵسەنگاندنی کار و پرۆژەکانی ی‌و ئێن دی پی ، به سه‌رۆكایه‌تی (هارڤێی گاریسیا) و ئه‌ندامێتی (بوونەفشە گولاکۆڤا، ریهام عۆدا، ئەبیجید بەتاجارجی) كرد.
له دیدارێكدا جێگری پارێزگاری هه‌ولێر وێڕای به‌خێرهێنانی شانده‌كه به‌ناوی ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به رۆڵی رێكخراوی UNDP كرد له هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت له شاری هه‌ولێر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێكخراوی UNDP ، رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه له پێشكه‌شكردنی هاوكاری لۆجستی بۆ په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانی خواروو و ناوه‌ڕاست و ده‌شتی نه‌ینه‌وا، كه له ساڵی 2014ـه‌وه له‌كاتی هێرشه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، روویان له شاری هه‌ولێر كرد.
باسی له‌وه‌شكرد، شاری هه‌ولێر هه‌ر له دوای راپه‌ڕینه‌وه تاكو قۆناغه‌كانی دیكه‌ی شه‌ڕی ئازادی عێراق و هێرشی داعش و شه‌ڕه‌كانی تایفی له عێراق، ده‌رگای هه‌میشه واڵا بووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروستبوو.
روونیشیكرده‌وه، دوای دروستبوونی مه‌ترسییه‌كانی داعش و هاتنی ئاواره‌و په‌نابه‌رێكی زۆر بۆ شاری هه‌ولێر، كاریگه‌ر كردووه‌ته سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك كاره‌با، ته‌ندروستی، په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و چه‌ندین كه‌رتی دیكه، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی و نه‌ناردنی شایسته داراییه‌كان له لایه‌ن به‌غداوه، خزمه‌تێكی زۆری به ئاواره‌و په‌نابه‌ران كردووه.
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، رێكخراوی UNDP، له بواری به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له وزه‌ی خۆر رۆڵی چالاكی هه‌بووه، وێڕای پێشكه‌شكردنی هاوكاری راوێژكاری زانستی بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندنی باڵا، به‌تایبه‌ت كۆلێژی ئه‌ندازیاری.
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای بۆسه‌ر شاری هه‌ولێر شیكرده‌وه و رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه‌وتوونه‌ته سه‌ر هێڵی گۆڕانه‌كانی كه‌شوهه‌وا، شاری هه‌ولێریش بێ به‌ری نه‌بووه له زیانه‌كانی، وه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی ژێر زه‌وی و دروستبوونی لافاو له وه‌رزه‌كانی پایز و زستان، كه لێكه‌وته‌ی خراپی بۆسه‌ر هاووڵاتیان هه‌بووه.
هه‌روه‌ها هێمن قادر ئاماژه‌ی به رۆڵی كاریگه‌ری رێكخراوی UNDP كرد له په‌ره‌پێدانی كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و ته‌ندروستی و كاره‌با له‌هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێریش به‌تایبه‌تی.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه شاندی میوان چەندین پرسیاریان ئاراستەی جێگری پارێزگا کرد سەبارەت بە پرۆژەکانی یوئێن دی پی بۆ ئامادەکردنی راپۆرتی هەڵسەنگاندن.