هاوڵاتییان .. دەتوانن بۆ هەر حاڵەتێکى نەخوازراو و گیر و گرفتێکى مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن پەیوەندى بە شارەوانى سنوورەکەیان بکەن

هاوڵاتییان .. دەتوانن بۆ هەر حاڵەتێکى نەخوازراو و گیر و گرفتێکى مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن پەیوەندى بە شارەوانى سنوورەکەیان بکەن

هاوڵاتییان ..
دەتوانن بۆ هەر حاڵەتێکى نەخوازراو و گیر و گرفتێکى مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن پەیوەندى بە شارەوانى سنوورەکەیان بکەن

لە چوارچێوەى هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن، وەک ئامادەباشیەک بۆ بەرگرتن لە هەر پێشهات و ئەگەرێکی نە خوازراو و باران بارینى زۆر و دروستبوونى لافاو، لە سنوورى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر شەش تیم پێکهێنراوە بۆ پاککردنەوەى مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن لە گەڕەک و شەقامەکان بەشێوەیەکی گشتگیر و فراوان، لە ئێستادا ئەم تیمانە دەستیان بەهەڵمەتەکە کردووە و تا کۆتایی وەرزی زستان کارەکانیان بەردەوام دەبێت، لە سنوورى هەر شەش بەڕیوەبەرایەتى شارەوانییەکانى هەولێریش هێڵێکى گەرم بۆ ئەو مەبەستە دانراوە، لە کاتی دروست بوونی هەر حاڵەتێکى نەخوازراو و باران بارینى زۆر و دروستبوونى لافاو و هەر گیر و گرفتێکى ترى گیرانى مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن، هاوڵاتییان دەتوانن لەڕێگای ئەم ژمارە تەلەفۆنانەى خوارەوە لە سنوورى شارەوانییەکانى گەڕەکەکانیان پەیوەندى بە تیمەکانەوە بکەن تاکو لە زووترین کات بەهانایانەوە بچن:-
1- سنووری شارەوانی یەک (07504515485)
2- سنووری شارەوانی دوو (07503291365)
3- سنووری شارەوانی سێ (07504486085)
4- سنووری شارەوانی چوار (07514016683)
5- سنووری شارەوانی پێنج (07504368789)
6- سنووری شارەوانی شەش (07503262693)