پارێزگاری هه‌ولێر، بەفەرمى بانگهێشتى حاکمی ویلایه‌تی تێنسی دەکات بۆ هەولێر

پارێزگاری هه‌ولێر، بەفەرمى بانگهێشتى حاکمی ویلایه‌تی تێنسی دەکات بۆ هەولێر

پارێزگاری هه‌ولێر، بەفەرمى بانگهێشتى حاکمی ویلایه‌تی تێنسی دەکات بۆ هەولێر

لە چوارچێوەى سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، ئەمرۆ پێنجشەممە 2023.9.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى تریفە عەزیز، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا و شاندى یاوەرى، لەگەڵ بێڵ لى، حاکمى ویلایه‌تی تێنسى کۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر، سڵاو و ڕێزى ڕێزدار مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانى بە حاکمى ویلایه‌تی تێنسى ئەمریکا گەیاند و بەفەرمیش وەکو حکومەتى هەرێمى کوردستان بانگهێشتى حاکمى ویلایەتەکەى کرد بۆ سەردانى کردنى هەولێرى پایتەخت، لەلایەن خۆیەوە حاکمى ویلایه‌تی تێنسى ئەمریکا وێڕاى ئەوەى سوپاسى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگارى هەولێر کرد، خۆشحاڵى خۆى بە بانگێشتکردنە فەرمیەکە دەربڕى و تەئکیدى کردووە کە لە ماوەیەکى نزیکدا سەردانى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان دەکات.

لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کرایەوە و باسى لەدوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە بەگشتى کرا، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر پشتیوانى ئەمریکاى بۆ هەرێمى کوردستان و کرانەوەى دیموکراسى لە هەرێمى کوردستان بەرز نرخاند و سوپاس و پێزانینى بۆ هاوكارى و پشتگیریى و پشتیوانى ئه‌مه‌ریكا لە هێزى پێشمەرگەى کوردستان لە شەڕى دژ بە تیرۆرستانى داعش و نه‌هێشتن و له‌ ناوبردنیان ده‌ربڕى و به‌رده‌وامیى پشتگیریى ئەمریکاشى بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌ پێویست زانى لە پێناو سەقامگیربوونی ناوچەکە.