پارێزگارى هەولێر و مایەری شاری ناشفیل کۆبونەوە
پارێزگارى هەولێر و مایەری شاری ناشفیل کۆبونەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.9.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى تریفە عەزیز، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا و شاندى یاوەرى، لەگەڵ جۆن کوپەر، مایەری شاری ناشفیل و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاى شارەکە کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر جگە لەوەى جەختى لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە، باسى لە بەرە و پێشوەچوونى پهیوهندییە (كولتووری، شارهوانی، پهروهرد، تهندروستی، هونهری و وهرزش) و سێکتەرەکانى ترى نێوان هەولێر و ناشفیل کرد و سوپاسى ئەنجومەنى شارەوانى ناشفیلیشى کرد کە به زۆرینهی دهنگ بڕیارى دەستەخۆشکى ههردوو شاری ههولێر و ناشڤیلیان پهسند كرد.
پاشان پارێزگارى هەولێر بەیاوەرى مایەری شاری ناشفیل و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندامانی ئەنجومەنی شارەکە سەردانى بەشەکانى ئەنجومەنى پارێزگاى شارى ناشفیلیان کرد و هۆڵى کۆبوونەوەى ئەنجومەنەکەیان بەسەرکردەوە.