لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر دەستکرا بە پرۆژەی دروستکردنى شەقامێک

لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر دەستکرا بە پرۆژەی دروستکردنى شەقامێک

لە مەخموور..
بە گوژمەی (241 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەیپارێزگای هەولێر دەستکرا بە پرۆژەی دروستکردنى شەقامێک

دواى بڕیارى ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تەرخانکردنی زەوی بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەک لە سنووی شارەوانیی مەخموور، لە پێناو خزمەتکردنی زیاترى دانیشتووانی مەخموور و دەوروبەری، بە گوژمەی (241 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، دەستکرا بە جێبەجێکردنى پرۆژەی دروستکردن و قیڕتاوکردنی شەقامێک کە وێستگەی کارەبی مەخموور بە شەقامی سەرەکی مەخموور دەبەستێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم شەقامە سوودی زۆری دەبێت بۆ هاتوچۆی دانیشتووانی سنووری قەزایی مەخموور بە گشتی.