پارێزگارى هەولێر، سەردانى ژووری بازرگانی شاری ناشفیلى کرد

پارێزگارى هەولێر، سەردانى ژووری بازرگانی شاری ناشفیلى کرد

پارێزگارى هەولێر، سەردانى ژووری بازرگانی شاری ناشفیلى کرد

لە چوارچێوەى سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەککگرتووەکانى ئەمریکا، ئەمرۆ هەینى 2023.9.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى تریفە عەزیز، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا و شاندى یاوەرى، سه‌ردانی ژووری بازرگانی شاری ناشفیلى کرد و لەگەڵ سه‌رۆکی ژوورى بازرگانى شارەکە و ئه‌ندامانی کۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى بەرە و پێشبردنى پەیوەندییە ئابوورییەکانى نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و هەرێمى کوردستان کرا و جەخت لە ئالوگۆڕى بازرگانى و دۆزینەوەى دەرفەتى کار بۆ کۆمپانیاکانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و سوود وه‌رگرتن لە ئه‌زموونی ئه‌م وڵاته‌‌ بۆ زیاتر پێشكه‌وتنی‌ هه‌ولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان کرایەوە، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر تەئکیدى لە هەمەچەشنکردنى سەرچاوەى داهات و گەشەسەندن و پەرەپێدانی ئابووریی و بازرگانی و پیشەسازیی لەهەولێرى پایتەخت کردووە، ئاماده‌یى پارێزگاى هەولێریشى نیشاندا بۆ پێشکەشکردنى هەموو ئاسانکارییەکی یاسای و کارگێڕى بەو کۆمپانیا و بازرگانانەى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا کە دەیانەوێت لەهەولێرى پایتەخت کاربکەن و ڕۆڵ و کاریگەریان هەبێت لە بەرەوپێشبردن و پێشخستن و په‌ره‌پێدانی بازرگانى و پیشەسازی و وەبەرهێنان لەهەرێمى کوردستان.