پارێزگارى هه‌ولێر لەسەنتەرى شار پێشوازى لە وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا کرد
پارێزگارى هه‌ولێر لەسەنتەرى شار پێشوازى لە وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا کرد و بەیەکەوە سه‌ردانى نێو بازاڕ و قه‌یسه‌ریان كرد و نانى نیوەڕۆیان لەکەباخانەیەکى میللى شارى هەولێر خوارد
نیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.9.13، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر بە یاوەرى دابان شەدەڵە، جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى په‌يوه‌نديیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حکومەتى هه‌رێمى كوردستان و د.مستەفا گۆران، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لە نەمسا، لە سەنتەرى شارى هەولێر، پێشوازى لە ئەلێکساندەر شاڵنبێرگ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا و شاندێکى ياوه‌رى کرد.
دواى ئه‌وه‌ى پارێزگارى هه‌ولێر و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا و شاندى ياوه‌رى، سه‌ردانى نێو بازاڕ و قه‌یسه‌ریان كرد و و نانى نیوەڕۆیان لە کەباخانەیەکى میللى شارى هەولێر خوارد، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا، سوپاسى پارێزگارى هه‌ولێری كرد و خۆشحاڵ خۆى به‌و ئارامى و ئاسایشى و ئازادییه‌ى له پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان به‌رقه‌راره نیشاندا.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر وێڕای خۆشحاڵی بە سەردانکردنى بەڕێزیان بۆ نێو بازاڕى سەنتەرى شار و قه‌یسه‌رى هەولێر، تیشکى خستە سەر ئەوەى وەکو پارێزگاى هەولێر ناخوازین تەنها لە نێو دیوانى پارێزگا پێشوازی لەشاند و نێردەی وڵاتان بکەین، چونکە هەولێرى پایتەخت شوێن و جێگە و ماڵی هەمووانە و دەمانەوێت نێردە دبلۆماسیەکان و نوێنەرانى وڵاتان لەم شوێنانە پێشوازی بکەین و لە نزیکەوە تێکەڵ بە خەڵکى شارى هەولێر و کەلتوور و مێژووی شارەکەمانبن.