له ناحیه‌ی باسرمه...دوو پرۆژه‌ى گرنگ بە کۆتاهات
له ناحیه‌ی باسرمه...
به گوژمه‌ی (1 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار) دوو پرۆژه‌ى گرنگ بە کۆتاهات
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 2023.9.14، لەژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و بە ئامادەبوونى ڕزگار ئەنوەر، به‌رپرسی لقی 24ی سه‌فینى پارتى و کاروان کەریم خان، قائیمقامی قەزاى شه‌قڵاوه و به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری ڕێکخراوى UNHCR و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باسرمه و به‌رێوه‌به‌ری قه‌یرانه‌كانى پارێزگای هه‌ولێر و نوێنه‌ری ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و به‌رێوه‌به‌رانی شارەوانى و كاره‌بای ناحیه‌ی باسرمه و ژمارەیەکى تر لە به‌رپرسانى داموده‌زگا حزبى و ئیدارییەکانى ناوچەکە، لە ڕێورەسمێکدا، ڕاگەیاندنى بە کۆتایى هاتنى (2) پرۆژی ستراتیژی و گرنگ بۆ ناحییەى باسرمە بەڕێوەچوو، كه به گوژمه‌ی (1 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار) لەلایەن ڕێکخراوى UNHCR، بەهەماهەنگى ناوەندى قەیرانەکانى پارێزگاى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتییەکانى شاره‌وانی و كاره‌بای باسرمه‌ی جێبەجێدەکراون و بریتین له قیڕتاوکردنى چه‌ند شه‌قامێكی ناوخۆی ناحییەکە و دانانی (130) ستوونی ڕووناککردنەوەى شه‌قامه‌كان به وزه‌ی خۆ.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا، پارێزگاری هه‌ولێر لە گوتارێکدا وێڕاى ئەوەى سوپاسی ئۆفیسی هه‌ولێری ڕێکخراوى UNHCR کرد کە بەهەماهەنگى ناوەندى قەیرانەکانى پارێزگاى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتییەکانى شاره‌وانی و كاره‌بای باسرمه‌ی هەردوو پڕۆژەیان جێبەجێکردووە، کە جگە لە خزمەتگەیاندن بە هاوڵاتییانى سنوورى ناوچەکە، کەمپەکانى ئاواره و په‌نابه‌رانیش سوودى زۆرى لێدەبینن، رۆڵی ڕێکخراوى ناوبراوى له پرۆسه‌ی پێشکەشکردنى خزمه‌تگوزارییەکان بەئاوارە و پەنابەران به‌به‌رز نرخاند و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگى پڕۆژەکە كرده‌وه و ڕایگەیاند: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رباری قه‌یرانه دارییەكانی، بەڵام توانیویه‌تی کارە مرۆییەکان به‌وپه‌ڕی شایسته‌یی به‌جێ بگه‌ێنێ و تەواوى خزمەتگوزارییە پێویستییەکان بۆ سەرجەم کەمپەکانى ئاوارە و پەنابەران دابین بکات".
پاشان پارێزگاری هه‌ولێر و ئاماده‌بوون شریتی ته‌واو بوونی پرۆژه‌كانیان بڕی و له نزیكه‌وه پرۆژه‌ی قیرتاوكردنی شه‌قامه‌كانی به‌سه‌ر كرده‌وه.