لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، دەستکرا بە نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی رێگای هەولێر_خەبات

لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، دەستکرا بە نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی رێگای هەولێر_خەبات

بە گوژمەی (1ملیارێک و 600 ملیۆن دینار)، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، لە چوارچێوەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و پەرەپێدان و ڕێکخستن و نۆژەنکردنەوەى شەقامەکان، لە پێناو ئاسانکارى بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان، بەسەرپەرشتی تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی ھەولێر و بەشێوەی بەڵێندەرایەتی دەستکرا بە نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی رێگای هەولێر_خەبات، بەدرێژی 6کم 200مەتر، بەپانی 12مەتر.