ههولێر: گۆڕانکاری کەش و هەواو تاوانی ئەلکترۆنی له یەکەمین کۆربەندی ساڵانەی تۆری IVLP عێراق و کونسڵخانەی ئەمریکا گفتوگۆیان لهبارهوه كرا
ههولێر: گۆڕانکاری کەش و هەواو تاوانی ئەلکترۆنی له یەکەمین کۆربەندی ساڵانەی تۆری IVLP عێراق و کونسڵخانەی ئەمریکا گفتوگۆیان لهبارهوه كرا
ئەمرۆ یەک شەممە رێکەوتی 17-9-2023 بە ئامادەبوونی کونسلی گشتی ئەمریکاو هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی (پ د ك) و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو ژمارەیەکی بەرچاو لە دادوهرو ئەکادیمیست و رۆشنبیران لە هۆتێل ههولێر یەکەمین کۆربەندی ساڵانەی تۆری IVLP عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ کونسڵخانەی ئەمریکا ئەنجامدرا و تیدا گفتوگۆی تێرو تەسەل و رێگا چارەسەرییەکانی گۆڕانکاری کەش و هەواو و تاوانی ئەلیکترۆنی لە عێراق خرایە روو…
دەربارەی گۆڕانکاری کەش و هەوا و پیس بوونی ژینگە، لافاوی شارەکان، فرێدانی زبڵ و خاشاک... دووپاتکرایەوە کە ئەوە کێشەی هەموو جیهانە و پێویستە رێگەی لێ بگیرێ و بەشێوەی ستراتیژی چارەسەر بکرێ و پێویستە دامەزاوە زانستییەکان، میدیا و خەڵک هەمووان بەیەکەوە لە بیری باقژ راگرتنی ژینگە دابن …
هاوکات باس لە تاوانی ئەلکترۆنی کرا" کە بەهۆی ئەوەی سەرجەم جیهان لەڕێگەی تۆڕەکانی پەیوەندی ئینتەرنێتی و ئەلیکترۆنی بەیەکەوە بەستراونەتەوە مەترسیەکان زیادی کردووە. ڕێکخستنی خراپ و بەربڵاوی خزمەتگوزارییەکانی کلاود و تاوانبارانی ئەلیکترۆنی تادێت ئاڵۆزتر دەبن" ئهمهش بۆ خۆی پێویستی به خستنه رووی بیرۆكهو رووبهرووبوونهوهی لێكهوتهكانی ههیه .