بەشێک لە داواکارییەکانى قوتابیان جێبەجێکرا

بەشێک لە داواکارییەکانى قوتابیان جێبەجێکرا

بەشێک لە داواکارییەکانى قوتابیان جێبەجێکرا

دواى ئەوەى شەوى ڕابردوو بەشێک لە قوتابیانى بەشى ناوخۆى شەهید شەوکەت شێخ یەزدین وەک ناڕەزایەتى دەربڕین بەهۆى هەندێک کێشەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بۆ ماوەیەک شەقامى سەرەکى بەردەم بەشەکەیان گرت، پارێزگارى هەولێر سەردانکردن و بەڵێنی پێدان، بەیانی بەر لەوەی لە خەو بە ئاگابێن، بەشێک لەو داواکاریەکانتان جێبەجێکراوە، بەیانى ئەمڕۆ بەشێک لە داواکارى قوتابیان جێبەجێکرا، کە یەکێک لەوانە دروستکردنى تاسەیەک بوو لە شەقامى سەرەکى ڕێگاى هەولێر - کەرکوک لە بەردەم بەشەکەیان، لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر بۆیان دانرا.