ئێوارە کۆنسێرتێکی تایبەت بۆ (تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە)
ئێوارە کۆنسێرتێکی تایبەت بۆ (تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە)
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.10.11، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، لەهۆڵی ڕۆشنبیری شاری هەولێر ئێوارە کۆنسێرتێکی تایبەت بۆ (تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە) سازکرد.
لە کۆنسێرتەکەدا، کە بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی زۆری دیکە لە هونەرمەندان و هونەر دۆستان ئامادەی بوون، تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە، بە پێشکەشکردنی چەندین پارچە موزیک و گۆرانی ئێوارەکەیان ڕازاوەتر کرد.