پارێزگاری هەولێر، سەردانی پارتی ماف و ئازادی HAKPـی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی پارتی ماف و ئازادی HAKPـی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی پارتی ماف و ئازادی HAKPـی کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.5.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری شوان زراری، پەرلەمنتاری پێشووی پارتی و کارزان عبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و هێمن موراد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر و شاندى یاوەرى، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ شارى دیار بەکر، سەردانی پارتی ماف و ئازادی HAKPـی کرد و لەلایەن ڕەفیق قەرەقۆچ، سەرۆکی پێشووی پارت و ئەندامانی دیکەی مەکتەبی سیاسی پارتی ناوبراو پێشوازی لێکرا.

لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، سوپاسی هەموو پاڵپشتیەکى پارتی ماف و ئازادی HAKPـی کرد بۆ هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند: "لەگەڵ هەموو ئەو دۆخە نالەبارەی کە لێرە هەبووە، خوازیارین گەلەکەمان لێرە بە ئاشتی و دیالۆگ بە مافاکانی خۆیان بگەن، هیچ ڕێگرییەک نەبێت لە کاری سیاسی حزب و لایەنە سیاسییە کوردییەکان، سەرۆک بارزانی و هەرێمی کوردستانیش بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتی پرۆسەی ئاشتین بۆ چارەسەری پرسەکان، ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین و هیواخوازین بەردەوم بن لەخەبات و تێکۆشان و هیچ کۆسپ وتەگەرەیەک نەیەتە ڕێگاتان.

لەکۆتاییشدا هەردوولا هاوڕابوون لە پێویستی هاوکاری لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و هاوکاری زیاترى نێوانیان.