هەولێر .. بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى دروستیى دەروونى، پانێڵى تایبەت سازکرا
هەولێر ..
بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى دروستیى دەروونى، پانێڵى تایبەت سازکرا
ئەمرۆ پێنجشەممە 2023.10.12، بە ئامادەبونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسان و میوانانی دەرەوە و پسپۆران و پزیشکانی دەرونى، بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى دروستیى دەروونى، لەلایەن کۆمەڵەى پزیشکانى دەروونى کوردستان، پانێڵى تایبەت سازکرا و تێیدا تیشکخرایەسەر بابەتە هەنووکەییەکانى درووستى دەروونى لەهەرێمى کوردستان و چالاکییەکانى کۆمەڵەى ناوبرا.
جێگەى باسە، رۆژی 10ئۆکتۆبەری ھەموو ساڵێک، بە رۆژی جیھانی بۆ تەندروستی دەروونی داندراوە، ئەم رۆژەش بە دەرفەتێک دادەندرێت بۆ ھۆشیارکردنەوە و ئاگادارکردنەوەیە بەرامبەر کێشە و گرفتە دەروونییەکان و لەم رۆژەدا خەڵکی ئاشنا دەکرێن لەسەر گرنگی تەندوستی دەروونی و کارکردن لەسەر چارەسەرکردنی ھەموو کێشە دەروونییەکان، لەگەڵ دۆزینەوەی شێوازی گونجاو بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییە دەروونیەکان.