لە بەردەم بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین، بەرزە پردێکی پەڕینەوەی پیادە دروستدەکرێت

لە بەردەم بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین، بەرزە پردێکی پەڕینەوەی پیادە دروستدەکرێت

لە بەردەم بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین، بەرزە پردێکی پەڕینەوەی پیادە دروستدەکرێت

لەسەر ڕەزامەندی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەپێناو سەلامەتی هاتووچۆی هاوڵاتیان و قوتابیان، لە شەقامی سەرەکی هەولێر - کەرکوک بەرامبەر بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین، کە یەكێكە لە شەقامە گرنگەكانی شاری هەولێر و هاتوچۆیەكی زۆری شوفێرانی بەسەرەوەیە، گوژمەی پێویست تەرخانکرا بۆ دروستکردنی بەرزە پردێکی پەڕینەوەی پیادە.

لە ئێستاشدا لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر، جگە لە دەستنیشانکردنی شوێنی دانانی پردەکە و دروستکردنی نەخشە و دیزاینی بەشێوازێکی مودێرن و سەردەمیان کە تێیدا ڕەچاووی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتیش کراوە، هەموو ئامادەکارییەکان بەکۆتا هاتووە و پڕۆژەکە لە قۆناغی تەندەرینگە و بەمنزیکانە دەست بەجێبەجێکردنی دەکرێت.