لە ژێرچاودێرى پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکى شێوەکارى کرایەوە
لە ژێرچاودێرى پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکى شێوەکارى کرایەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 2023.10.23، لەژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە گەلەرى میدیا، پیشانگای شێوەکارى ساڵانێک ئەزموونى هونەرى بۆ هونەرمەند سۆران ئیسماعیل کرایەوە، کە لەلایەن لقى هەولێرى سەندیدکاى هونەرمەندانى کوردستان بە هەماهەنگى بەڕێوەبەرایەتى هونەرى شێوەکارى ڕێکخرابوو.
لە کردنەوەى پیشانگاکەدا، کە هەریەک لە بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر وسەرۆکى لقى هەولێرى سەندیدکاى هونەرمەندانى کوردستان و ژمارەیەکى دیکە لە هونەرمەند و هونەر دۆستان ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر دواى کردنەوەى پیشانگاکە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى، دەستخۆشى لە هونەرمەند کرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست.