هەولێر.. بە چەند چالاکیەکى هونەرى ڕێورەسمى (ژن و ژیان، دووانەی بەردەوامیی) بەرێوەچوو

هەولێر.. بە چەند چالاکیەکى هونەرى ڕێورەسمى (ژن و ژیان، دووانەی بەردەوامیی) بەرێوەچوو

هەولێر..
بە چەند چالاکیەکى هونەرى ڕێورەسمى (ژن و ژیان، دووانەی بەردەوامیی) بەرێوەچوو

ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.10.25، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئاریان سەڵاحەدین، بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى، بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر، رێوڕەسمێکى تایبەتى بە ناونیشانی (ژن و ژیان، دووانەی بەردەوامیی) لە بواری (شیعر، شانۆ، موزیك، تابلۆ، فیلم، رێزلێنان) لە هۆڵى چالاکى قوتابخانەکان سازکرد.

لەڕێورەسمەکەدا، کە فەرهەنگ غەفور، بەرێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسانى حزبى و حکومى و نووسەر و هونەرمەندان ئامادەى بوون، لە بەرامبەر کار و بەرهەم و هەوڵ داهێنان و تواناکانیان لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا، خەڵاتى ڕێزلێنان بەسەر ژمارەیک ئافرەت دابەشکرا.