یەکەمین دیداری سەنتەرەکانی پەرەپێدانی کار

یەکەمین دیداری سەنتەرەکانی پەرەپێدانی کار

یەکەمین دیداری سەنتەرەکانی پەرەپێدانی کار

رۆژی شەممە 2023.10.27، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و نوێنەری کونسڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر و ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری خوێندنی باڵا و ژمارەیەکی تر لەمامۆستایانی زانکۆ و پسپۆڕان، یەکەمین دیداری سەنتەرەکانی پەرەپێدانی کار لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە هاوبەشی لەگەڵ قونسڵخانەی ئەمەریکا لەهەولێر، لە هۆتێل شیراتۆن بەڕێوەچوو.

لە دیدارەکەدا، چەندین پرس و باس لەبارەی پەرەپێدانی کار و دۆزینەوەی دەرفەتی کار و بازاڕی کار و پرسی دیکەی پەیوەیست بە دەرچووانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن شارەزا و پسپۆران خرایە ڕوو.