پارێزگاى هەولێر، لە ماوەى ساڵێک زیاتر لە (2 ملیار دینار)ى لە کەرتی تەندروستی خەرج کردووە و لەم نزیکانەش لە هەولێر بە زیاتر لە (9 ملیار دینار) دەست بە دروستدکردنى نەخۆشخانەیەکی (100) قەرەوێڵەیی سوتان دەکرێت

"ئەمڕۆش بە گوژمەى (255 ملیۆن دینار) لە نە خۆشخانەى فێرکارى هەولێر، بەشی بووژانەوەی دڵ و پڕۆژەى قیڕتاوکردنی شەقامەکانی نەخۆشخانەکە کرایەوە"

ئەمڕۆ شەممە 2023.10.28، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بەئامادەبوونى نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر و بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەکە و ژمارەیەکى دیکە لە پزیشکان و کارمەندانى نەخۆشخانەکە، بە گوژمەى (255 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەى پارێزگاى هەولێر پرۆژەی قیڕتاوکردنى (6050 م2) و پرۆژەی نۆژەنکردنەوەى بەشی بوژانەوەی دڵ و دابینکردنی پێداویستی و ئامێرە پزیشکانى کرایەوە، لەگەڵ نۆژەنکردنەوەى کردنەوەی قاوشی گورچیلەی دەستکرد کە لەڕێگەى خێرخوازییەوە کارەکانى بۆ ئەنجامدراوە.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، خۆشحاڵی خۆی دەڕبڕی بە کردنەوەی ئەم بەشانە و ئاماژەى بەوەدا کردنەوەى ئەم بەشانە تەواوکار دەبێت بۆ بەشەکانی دیکەی خزمەتگوزاریی تەندروستى نەخۆشخانەکه بۆ خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان، هەروەها تەئکیدی لەوە کردەوە ئەولیەتی کارنامەی حکومەتى هەرێمى کوردستان و پلان و بەرنامەکانى پارێزگاى هەولێر گرنگیدان و پێشخستنی زیاترە بە کەرتى تەندروستى و نەخۆشخانە حکومیەکان.

جێگەى باسە، سەرەڕای نۆژەنکردنەوەى ئەوبەشانە و قیڕتاوکردنى سەرجەم شەقامە ناوخۆییەکانى نەخۆشخانەى هەولێرى فێرکارى بە گوژمەى (255 ملیۆن دینار)، پارێزگای هەولێر لە ماوەی ساڵێکدا نزیکەی (2 دوو ملیار دینار)ى دیکەی لەکەرتی تەندروستی سنووری پارێزگاى هەولێر خەرج کردووە لە نۆژەن کردنەوە و دابینکردنى پێداوییستی و ئامێری پزیشکی و دروست کردنی بنکەی تەندروستی، ئەوەجگە لەو کارانەى لەڕێگەى خێرخوازانەوە لەڕێگای پارێزگای هەولێرەوە ئاسان کاریان بۆ کراوە بۆ هاوکاری کردنی کەرتی تەندروستی بۆ مەبەستی نۆژەن کردنەوە و دروست کردنی نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی، لەوانەش (نەخۆشخانەی گەلیاوە، نەخۆشخانەی بحرکە، بنکەی تەندروستی ساکینە تۆفیق، نەخۆشخانەی 50 تەختەیی فریاکەوتنی بەحرکە و بنکەی تەندروستی زیلان، هەر لەم نزیکانەشدا گەورەترین پڕۆژە لەڕێگای پارێزگای هەولێرەوە ئەنجام دەدرێت کە بریتیە لە نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی سوتان لە هەولێر بە گوژمەی (9 ملیار و 200 ملیۆن دینار) لە سەر ڕوبەری (89,000م2)، هەموو ئامادەکاریەکى دیزاین و دەرخستە و پلانەکانى جێبەجێکردنى ئەم نەخۆشخانە تەواو بووە و بەم نزیکانە تەندەرینگی بۆ دەکرێت و دەچێتە بواری جێبەجێکردن.