یانەی هەولێر.. لە پاڵەوانیەتی عێڕاق بۆ تۆپی سەرمێزی خوار تەمەن (١٨) ساڵان، پلەی یەکەم و سێیەمیان بەدەستهێنا
یانەی هەولێر..
لە پاڵەوانیەتی عێڕاق بۆ تۆپی سەرمێزی خوار تەمەن (١٨) ساڵان، پلەی یەکەم و سێیەمیان بەدەستهێنا
لە میانەی پاڵەوانیەتی عێڕاق بۆ تۆپی سەرمێزی خوار تەمەن (١٨) ساڵان، کە لە ڕۆژانی (٢٦-٢٧/ ١٠/ ٢٠٣٣) لە هۆڵی داخراوی یانەی وەرزشی سناعە لە بەغدا بەڕێوەچوو، تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی هەولێر، بە هەر سێ ئاستی خوار تەمەنەکانی (١١، ١٣، ١٥) ساڵان بەشدارییان کرد و توانیان لەم پاڵەوانیەتەدا ئاستێکی ئێجگار بەرز لە سەرجەم یارییەکان پێشکەش بکەن و ئەنجامی باش بۆ شارەکەمان بەدەست بهێنن کە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:
- لە ئاستی تەمەن خوار (١١) ساڵان، پلەی یەکەمی پاڵەوانیەتیەکەیان بەدەست هێنا.
- لە ئاستی تەمەن خوار (١٣) ساڵان، پلەی سێیەمی پاڵەوانیەتیەکەیان بەدەستهێنا.
- لە ئاستی تەمەن خوار (١٥) ساڵان، بە شایستەییەوە پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا.
وێڕای پیرۆزبایی لە یاریزانانی بەشداربوو و ڕاهێنەران، هیوای سەرکەوتن و بەدەستهێنانی ئەنجامی باشتر و دەستکەوتی زیاتریان بۆ دەخوازین.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر