لە هەولێر.. بە گوژمەى زیاتر لە (9 ملیار دینار) دەستدەکرێت بە دروستدکردنى نەخۆشخانەیەکی (100) قەرەوێڵەیی سوتان

لە هەولێر.. بە گوژمەى زیاتر لە (9 ملیار دینار) دەستدەکرێت بە دروستدکردنى نەخۆشخانەیەکی (100) قەرەوێڵەیی سوتان

لە هەولێر..
بە گوژمەى زیاتر لە (9 ملیار دینار) دەستدەکرێت بە دروستدکردنى نەخۆشخانەیەکی (100) قەرەوێڵەیی سوتان

پارێزگاى هەولێر جگە لە بەردەوامیدان بە گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییە پێویستیەکان لە سەرجەم گوند و ناحییە و قەزاکانى بەبێ جیاوازى و بە شێوەیەکى یەکسان، بە تایبەتى بۆ گەڕەک و شوێنە هەژارنشینەکان، لە چوارچێوەى پەرەپێدان و خزمەتکردنى زیاترى کەرتى تەندروستى گشتیى لە پێناو سەلامەتى و پاراستنى گیانى هاوڵاتییان، لە ماوەی ساڵى ڕابردوودا بۆ نۆژەن کردنەوە و دابینکردنى پێداوییستی و ئامێری پزیشکی نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستیەکانى سنوورى پارێزگاکەى زیاتر لە (2 ملیار دینار)ى لە کەرتی تەندروستی خەرج کردووە، لەم نزیکانەش لە ڕێگای پارێزگای هەولێرەوە دەست دەکرێت بە دروستکردنى گەورەترین نەخۆشخانەی (100) قەرەوێڵەیی سوتان لە سەر ڕوبەری (89,000م2)، بۆ ئەم پڕۆژەیەش گوژمەی (9 ملیار و 200 ملیۆن دینار) تەرخانکراوە و لە ئێستاشدا هەموو ئامادەکاریەکان بەکۆتاهاتوون بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکە و بەم نزیکانە دەخرێتە تەندەر و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.