لەسەر فەرمان و ڕەزامەندى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، زیاتر لە (25 ملیار دینار) ته‌رخانكرابوو بۆ چارەسەرى وشکەساڵی و گرفتی گەورەی کەم ئاوی لە هەولێر"
"لەسەر فەرمان و ڕەزامەندى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، زیاتر لە (25 ملیار دینار) ته‌رخانكرابوو بۆ چارەسەرى وشکەساڵی و گرفتی گەورەی کەم ئاوی لە هەولێر"
پاریزگاری هەولێر: "سەرباری وشکەساڵی و گرفتی گەورەی کەم ئاوی، بە پشتیوانیی سەرۆکى حکومەت و بە پلان و کارکردن، گرفتی کەم ئاویمان چارەسەر کرد"
ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.10.29، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، و بەئامادەبوونی هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کارەش، جێگرانی پارێزگار، لە دیوانى پارێزگا، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م بەرپرسانى فه‌رمانگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان کۆبوونەوەیەکى تایبەت له باره‌ی دووبابه‌تی گرنگ له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجامدرا، یه‌كێكیان هه‌ڵسه‌نگاندن بوو بۆ كاره‌كانی ڕابردوو پارێزگا سەبارەت بە وشکەساڵى و گرفتى کەم ئاوى لە هاوینى ڕابردوو، ئه‌وه‌ی دیكه‌یان دانانی پلان و ئاماده‌كاریی بوو بۆ زستانى ئەمساڵ و وەرزى بارانبارین و رێگری و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی لافاو و ڕووبەڕووبوونەوەى هەر ئەگەرێکى نەخوازارووى گۆڕ‌انى کەش وهەوا بوو.
لە تەوەرى یەکەمى کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر دواى ئەوەى بە دواداچوونى بۆ سەرجەم ئەو هەنگاو و کارانە کرد کە لە ماوەى ڕابردوودا لەلایەن فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانەوە بۆ چارەسەرى کەم ئاوى و گرفتەکانى وشکەساڵى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر گیراوەتەبەر، دەستخۆشى لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بۆ ئەنجامدانى کارەکان و بەناوى پارێزگا و خەڵکى هەولێر سوپاس و پێزانینى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان کرد، کە ڕەزامەندیداوە لە سەر تەرخانکردنى بڕى (25 ملیار و 104 ملیۆن دینار) بۆ چارەسەرکردنى گرفتى وشکەساڵى و کەم ئاوى لە شارى هەولێر، لەو بوجەیەشدا توانراوە بەپێى پلان و بەرنامەى پارێزگا له %25ى کارەکان ئەنجامبدرێت، کە بەمشێوەیەبووە:-
له 1-1-2023 تاكو 11-10-2023، (112) بیری نوێ له بڕی بیره ووشكبووه‌كان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر لێدرا و ئێستاش به پێی پلان (72) بیری دیكه ماوە، كه له ئاینده‌دا لێده‌درێت، هەروەها (263) بیر لەڕێگەى مولیدەى ئەهلى گەڕەکەکانەوە كاره‌بای به‌رده‌ومیان بۆ دابینکراوە، ئەوە جگە لە چاککردنەوە و چارەسەرکردنى گرفتە تەکنیکیەکانى (1085) بیر له ناو شاری هه‌ولێر و (570) بیرى دیکەش له ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر.
لە تەوەرێکى دووەمى کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى مەترسیەکانى ڕوودانى لافاو و چارەسەرکردنى هۆکارەکانى دروست بوونى و ڕوودانى هەر ئەگەرێکى نەخوازراوى گۆڕ‌انى کەش و هەوا لە زستان و وەرزى بارانبارینى ئەمساڵ کرا و پارێزگارى هەولێر سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانى ڕاسپاردر لە ئامادەباشى تەواودابن، لەوبارەیەشەوە تیشک خرایەسەر ئەوکارانەى ئەنجامدراون بۆ چارەسەرکردنى هەموو ئەو گرفت و کێشانەى کە هۆکار و مەترسی بوونە بۆ کۆبوونەوەى ئاو و دروستبوونى لافاو، لەوانە:-
دروستکردنى (25) پۆند له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر کە لە ئێستادا له ژێر جێبه‌جێكردندان، كه بەتەواوبوونیان مه‌ترسییه‌كانی لافاو كه‌مده‌كەنەوە و سودى زۆریشان دەبێت بۆ ئاوی ژێر زه‌وی، هەروەها دروستکردنى ئاوەڕۆ لە شه‌قامی (30) مه‌تری له نزیك ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاکو شەقامە (60) مەترى نزیک سایلۆى هەولێر، کە بەردەوام لە كاتی بارینى هه‌ر بارانێك ئاو له‌و شوێنه كۆده‌بووه‌وه، گه‌لێك جاریش ده‌بووه لافاو، ئەوەجگە لە خاوێنکردنەوەى (350) كیلۆمه‌تر له ڕێرەى ئاوى سروشتى باران و ئاوى قورس و کەندەکان و بەردەوامى پاککردنەوەى سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان لە شارى هەولێر.
دواى کۆبوونەوەکەش پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، بۆ کەناڵەکانى ڕاگەیاندن، گوتى: " لەهاوینى ئەمساڵ دۆخێکی سەختمان تێپەڕاند، ئەویش بە هەوڵ و ماندوبوون و بودجەی پێویست و هەماهەنگی هەموو تیمەکان، باری خەڵکی سوکتر بوو، سێ ساڵ بەر لە ئێستا، دۆخێکی قورس بەسەرماندا هات، ئەویش دۆخی وشکەساڵی بوو".
ڕاشیگەیاند: "گوژمه‌ی (25 ملیار و 104 ملیۆن دینار) له لایه‌ن خودی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆمان ته‌رخانكرابوو، بؤ جێبەجێکردنى ئەو پلانه‌ی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر داماننابوو، بؤ ده‌رباز بوو لەو دۆخە سەختەى کە هه‌بوو، بۆیە جارێکى تر به‌ناوی پارێزگای هه‌ولێر و به‌ناوی خه‌ڵكی هه‌ولێر سوپاس و پێ‌زانین بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و به‌تایبه‌تی بۆ جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، كه هه‌میشه پشتیوان و هاوكارمان بووه، له هه‌موو ئه‌و داواكارییانه‌ی كه پێشكه‌شی جه‌نابیانم كردووه، لەو بودجەی کە بۆمان تەرخانکرا لە 1/1/2023 تاکو 11/10/2023توانرا له 25%ى كارانه‌کان ئه‌نجام بدرێت، وەک لێدانى 112 بیری نوێ، ئێستاش بەپێی ئەو پلانەی کە ماوە (72) بیری تر لە پلاندایە، کە لە ئایندەدا جێبەجێ دەکرێ، هەروەها (263) بیر لەڕێگەى مولیدەى ئەهلى گەڕەکەکانەوە كاره‌بای به‌رده‌ومیان بۆ دابینکراوە، ئەوە جگە لە چاککردنەوە و چارەسەرکردنى گرفتە تەکنیکیەکانى (1085) بیر له ناو شاری هه‌ولێر و (570) بیرى دیکەش له ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر".
گوتیشى: "ئه‌مساڵ نایشارینه‌وه، به‌هۆی وشكه‌ساڵی مه‌ترسییه‌كی زۆرمان له‌سه‌ربوو، وەک بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا، كه په‌یوه‌سته‌بوو به ئاو، سوپاس بۆ خوا به‌و رێككارانه‌ی ئه‌نجاماندا، توانرا مه‌ترسییه‌كان نه‌هێڵدران و كۆنترۆڵی ئه‌و بابه‌ته‌ش بکرێت".
لەبارەى دانانی پلان و ئاماده‌كاریی پارێزگاى هەولێر بۆ زستانى ئەمساڵ و وەرزى بارانبارین و رێگری و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی لافاو و ڕووبەڕووبوونەوەى هەر ئەگەرێکى نەخوازارووى گۆڕ‌انى کەش و هەواش، پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند: "ئەمساڵ پێشبینی بارانبارینی زۆر ده‌كرێت و مه‌ترسی لافاو وه‌ك ساڵانی رابردوو هه‌یه، بەڵام پلان و ئاماده‌كاری باش كراوه و كۆی گشتی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه جێبه‌جێكراون و یاخوود خه‌ریكه جێبه‌جێبكرێن (45) پڕۆژه‌ن، گوژمه‌ی (36 ملیار دینار) ره‌زامه‌ندی بۆ وەرگیراوە بۆ جێبەجێکردنیان، له سه‌دا 23%ى پڕۆژه‌كان ئه‌نجامدراون و کە به‌شێک له‌و پڕۆژانە له ته‌واوبووندان و به‌شێكی دیكه‌یان له ماوه‌ی نزیكدا كاریان له‌سه‌ر دەکرێت و به‌شه‌كانی دیكه‌شى له ئایینده‌دا جێبه‌جێده‌كرێن، بەتەواوبوونیان مه‌ترسی لافاو كه‌مترده‌بێتەوە".