پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە شاندێکى لیژنەى هاوبەشى حکومەتى ئیتحادى تایبەت بە دۆسیەى پەنابەران کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە شاندێکى لیژنەى هاوبەشى حکومەتى ئیتحادى تایبەت بە دۆسیەى پەنابەران کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە شاندێکى لیژنەى هاوبەشى حکومەتى ئیتحادى تایبەت بە دۆسیەى پەنابەران کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.10.29، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، بەئامادەبوونى هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و عەبدولڕەحمان بێلاف، ڕاوێژکارى وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێم، پێشوازیکرد لە شاندێکى باڵاى لیژنەى هاوبەشى حکومەتى ئیتحادى تایبەت بە دۆسیەى پەنابەران بە سەرۆکایەتى عەلى یاسر، بەڕێوەبەرى گشتیى دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى عێراقى.

لە دیدارەکەدا، وێڕای تەئکیدکردنەوە لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی کۆچبەران و ئاوارەکانی سنووری پارێزگای هەولێر کرا، لەلایەن خۆیەوە سەرۆکى شاندى میوان، سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ هەموو ئەو هاوکاری و یارمەتییەی لە سنووری پارێزگای هەولێر بە بێ هیچ جیاوازییەک پێشکەش بە ئاوارە و پەنابەران کراوە و ئامادەییەکى خۆشیانى نیشاندا بۆ هەر هەماهەنگی و هاوکارییەکی پێویست لەگەڵ پارێزگای هەولێر، هەروەها ستایشى ئەو ئارامى و ئاسایش و ئاوەدانییەى هەرێمى کوردستان بە تایبەتى هەولێرى پایتەخت کرد کە هاتۆتە ئاراوە و ڕایگەیاند: "ماییەى شانازییە بۆ هەموو گەلى عێراقە".

پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنانی شاندى میوان، ڕایگەیاند: "سەرباری دۆخی سەختی ئابووری، وەکو حکومەتی هەرێم و پارێزگای هەولێر بەردەوام ویستوومانە باشترین خزمەت پێشکەش بە ئاوارە و پەنابەران بکەین، دڵنیاتان دەکەینەوە کە هەولێری پایتەخت هەمیشە پەناگەیەکی ئارام بووە بۆ ئاوارە و لێقەوماوان و هەموو ئەوانەشی لە ترسی تیرۆر و تۆقاندن و چەوساندنەوە ڕوویان کردۆتە شارەکەمان، پایتەختى هەرێمى کوردستان شارى لەباوەشگرتنى هەمووانە، بۆیە وەکو حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگاى هەولێر بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ بە زۆر ڕەوانەکردنەوەى ئاوارە و پەنابەران نیین، بەڵکو خواستى ئێمە وەکو حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەوەیە ئاوارە و پەنابەران بە ئارەزوومەندانە و دواى ئاسایی بوونەوەى ناوچەکانیان بگەڕێنەوە زێدى خۆیان".

گوتیشى: "ئەو ئاوەدانى و پێشکەوتنەى کە لە هەرێمى کوردستان بە گشتیى و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى هاتۆتە ئاراوە کە ئەمڕۆ بۆتە ماییەى شانازى هەموو گەلانى عێراق، دۆخى سەختى دارایی و هەموو ئەو قەیران و کێشانەى بەو هۆیەوە ڕووبەڕوومان بوویەوە و شەرى تیرۆستانى داعش نەبووایە، هەرێمى کوردستان و پایتەختەکەى پێشکەوتنى زیاترى بەخۆیەوە دەبینى".

لە تەوەرێکى ترى دیدارەکەدا، باس لە بارودۆخى ناوچەکە بەگشتیى کرا و تیشک خرایە سەر دواین گۆڕانکارییەکان و چارەسەرى کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر ئاماژەى بەوەدا گەلانى عێراق بەگشتیى ماندووە و پێویستیان بە سەقامگیرى و حەسانەوە هەیە، بە بڕواى ئێمەش ڕێککەوتنى هەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنى کێشەکان هۆکارى سەرەکین بۆ دروستبوونى ئەو سەقامگیرییە، هەرێمى کوردستان و جەنابى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستانیش بەهێزەوە نیازى پاکە بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا و نەهێڵان و چارەسەرکردنى کێشە و گرفتەکان.

لەکۆتایدا، شاندى میوان زۆر سوپاسى پارێزگارى هەولێریانکرد بۆ پێشوازییەکەى و هەموو ئامادەییەکى خۆشیان نیشاندا بۆ پەرەپێدانى پەیوەندییەکان و هاوکارى و هەماهەنگى نێوان لیژنەکەیان و پارێزگاى هەولێر.